بەناوبانگترین باڵندەکان لە مێژوودا

PM:01:04:30/07/2017
كورد ميديا:
و: حیکمەت مەعروف

١. شیر ئامی: کۆترێکی جۆری زاجل بوو، لە پاییزی ساڵی ١٩١٨دا (١٢) نامەی بۆ سوپای ئەمریکا گواستەوە و توانی کەتیبەیەکی ون بوو بدۆزێتەوە کە سەر بە هێزی (٧٧) بوون لە شەڕی (ئەرجون)دا!؟

٢. کۆماندۆ: کۆترێک بوو کە خزمەتیکرد لە هەواڵگری سوپای بەریتانیادا لە کاتی جەنگی دووەمی جهیانیدا و بە ٩٠ ئەرکی هەواڵگری هەستاوە! مادالیای (دیکین) ی لە ساڵی ١٩٤٢ پێدراوە، پاشان ئەو مادالیایە لە مەزادێکدا بە ٩٢٠٠ دۆلار فرۆشرا!؟

٣. جیرتی: مراوییەک بوو لەناو ئاسنەکانی پردی (میلوكی) لە ساڵی ١٩٤٥ هێلانەی دروستکرد و بەچکەکانی بەخێو دەکرد. لە ئێستا نزیک ئەو پردە پەیکەر بۆ جیرتی و بەچکەکانی دروستکراوە!

٤. مارسا: دوایەمین کۆتری جۆری (زاجل) بوو، لە ساڵی ١٩١٤ مردار بوەوە و ناونرا (مارپا) وەک رێزلێنانێک لە (مارپا واشنتن).

٥. جی ئای جۆی: لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بووە هۆی رزگارکردنی گیانی هەزار کەس لە گوندێکی ئیتاڵیا بەناوی (كالفی فیكتشا).

٦. چالنجەر: یەکەمین بازە کە راهێنانی پێکرا تا لە بۆنە وەرزشی و نیشتمانییەکاندا بفڕێت، بە تایبەت کاتی وتنی سرودی نیشتمانی ئەمەریکا!

٧. پەیڵ مەیڵ: جۆرێکی هەڵۆیە، کلکی سوورە، لە ساڵی ١٩٠٠ ەوە لە نزیک پارکی سەنتراڵ لە نیوۆرک دەژی و دارستانەکانی جێهێشت تا لە نێو بینا بەرزەکاندا بژی!

٨. مایک: مریشکێکی بێ سەر، ماوەی ساڵێک و شەش مانگ بەبێ سەر ژیا!؟ هەندێک کەس پێیانوا بوو ئەمە فێڵێکی تێدایە، بۆیە خاوەنەکەی ئەم مریشکەی برد بۆ زانکۆی یوتا بسولت لیك سیتی تا راستییەكە تۆمار بکات!

٩. قەلەڕەشەکانی بورجی لەندەن: هەندێک بڕوایانوایە، ئەم قەلەڕەشانە شاژن دەبارێزن و دەبێت هەمیشە شەش لەو قەلەڕەشانە لە بورجی لەندەندا بن، گەر وا نەبێت، ئەوا شانشینی بەریتانیا دەرووخێت!

١٠. ئەلێکس: توانای ژماردن و جیاکردنەوەی رەنگەکان و شێوە ئەندازەییەکان و ماددەکانی هەیە!
- - - - - - -
س: thaqafnafsak


زۆرترین خوێنراو‌