خانمان وەڵامی ئەم پرسیارانە نادەنەوە لەبەردەم پزیشکدا

PM:02:17:13/07/2017
کورد میدیا:
هه‌ندێ بابه‌ت هه‌ن كاتێ كه‌ ئافره‌تان سه‌ردانی دكتۆر ده‌كه‌ن شه‌رم ده‌كه‌ن وه‌ڵامیان هه‌بێت و به‌ سرووشتی وه‌ری بگرن ، كه‌چی بابه‌تێكی ترسناكه‌و له‌وانه‌یه‌ به‌ زیان بۆ ئافره‌ته‌كه‌ بشكێته‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ یارمه‌تی دكتۆره‌كه‌ش بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی چاره‌سه‌رێكی گونجاوت بۆ دابنێ پێویسته‌ به‌ بێ شه‌رم كردن وه‌ڵامی هه‌موو پرسیار و داواكاریه‌كانی دكتۆر بده‌یته‌وه‌ كاتێ كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌یت.

ئه‌م پرسیارانه‌ش بریتین له‌:

* ته‌مه‌نت : راسته‌ پرسیار كردن له‌ ته‌مه‌ن ناخۆشه‌و نابێ بكرێت به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر دكتۆر پێویست و واجبه‌ ، چونكه‌ چاره‌سه‌ر و پشكنینی تایبه‌ت هه‌ن په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێ ڕاست بی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ و درۆی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ی.

* له‌ حاڵه‌تی له‌ بارچوونی منداڵ : هه‌ندێ له‌ ئافره‌ت ڕاستی ده‌شارنه‌وه‌ و نایدركێنن له‌ به‌رامبه‌ر دكتۆره‌كان له‌سه‌ر له‌ بارچوونی منداڵ كه‌ پێشتر به‌سه‌ری دا هاتیه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ته‌كه‌دا نیه‌ به‌ تایبه‌تی كاتێ تووشی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی دێت له‌سه‌ر دووگیانبوون.

* حاڵه‌تی ده‌روونی : هه‌رگیز نابێ شه‌رم بكرێت كاتێ هه‌ست به‌ بێزاری و ماندووبون و قه‌له‌قی ده‌كه‌یت ، هه‌روه‌ها بوونی كێشه‌ی هاوسه‌رگیری ، چونكه‌ به‌ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ستانه‌ له‌به‌رامبه‌ر دكتۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر حاڵه‌تی ته‌ندروستیشت بكات به‌ تایبه‌تی له‌ كاتی دووگیانبووندا.

* په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر: بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر بتوانێ یارمه‌تیت بدات ، له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری و جووتبوون له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌ هه‌یتت بۆ دكتۆری تایبه‌تی ڕوون بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداری ته‌ندروست و گرنگت هه‌بێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت.