سلێمان عارەب بۆ (ژیان):ئەسەدو ئەردۆغان رێككەوتون لەسەر دژایەتی رۆژئاوای كوردستان
ژیان:
نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لەهەرێمی كوردستان، جەختدەكاتەوە ئەردۆغان‌و ئەسەد لەسەر دژایەتی رۆژئاوای كوردستان رێككەوتوون، دەڵێت "كورد لەرۆژئاوا خەباتی چەكداری تێپەڕاندووەو دەیەوێت دەستكەوتەكانی بگۆڕێت بۆ سەركەوتنی سیاسی‌و دیبلۆماسی".