پێگەی ( کورد میدیا) پێگەیکی ئەلیکترۆنی ئازادی سەربەخۆیەو لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆوە کاری تێدا دەکرێت جەختیش لەسەر بەدوادا چوونی ڕوداوو گۆڕانکارییەکان دەکاتەوە و گەیاندنی زانیاری وردو دروست بە شێوەیەکی بێلایەن و بە پەیڕەو کردن و لە بنەماکانی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی ، بە ئامانجی بەشداری کردن لە پرۆسەی کامڵکردنی چەمکی ( هاوڵاتیبوون) و چەسپاندنی سیستەمێکی دیموکراسی و شەفافیەت لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە دەوڵەتی و حکومی و تایبەتییەکان دا.

پێگەی (کورد میدیا) بەشدار دەبێت لە بەهێز کردنی پایەکانی دیموکراسی وئازادی ڕادەربڕین وەک بەرپرسیاێتیەک لەڕێی ئافراندنی ژیانێکی ئاسوودەتر، کورد میدیا بۆ بەردەوامبوون و سەرکەوتنی پرۆژەکەی کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی دارایی کۆمپانیا بازرگانیەکان بێ جیاوازی لە شێوەی دابینکردنی سپۆنسەرو ڕاکێشانی ڕیکلامی بازرگانی.

بنەمای کاری کورد میدیا:.

لەڕێگەی پێگەی (کورد میدیا) کار دەکەین بۆ دروستبوون و گەشەپێدانی میدیای سەربەخۆ و ئازاد لە کوردستان دا بە شێوەیەک دەست دەخینە سەر سەرجەم ئەو دیاریاردانەی کە ڕوو دەدەن لە کوردستان ئەویش لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری وردو دروست لە بارەی ئەو ڕوداو گۆڕانکاریانەوە کە پەیوەندیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە بە شێوەی پابەند بوون و پارێزگاری کردن لە ستراتیژی نەتەوەی گەلی کوردستان لە هەرشوێنێکی دونیادا بێت بە بێ تێوە گلانی بە بیری شۆڤێنیزم و نەتەوە پەرستی.

(کورد میدیا) کاردەکات بۆ دروست کردنی ئەوپەڕی ڕادەی شەفافیەت لە بەڕێوەبردنی ئیدارەو سیاسەت دا لە هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی چاودێری کردنی دامەزراوە دەوڵەتی و حکومیەکان لە ئاست ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە ئەستۆیان بەرامبەر بە هاوڵاتیان و لە هەمان کات دا هۆشیار کردنەوەی جەماوەر لە هەموو ئەو شتانەی کە دەبنە مەترسی بۆ سەر سیستەمی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و بەهەدەردانی سامانی نەتەوەی.